هێزەکانی زەوینی ئێران و عومان لە شاری جەبەل ئەخضەر بۆ یەکەم جار مانۆوڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
هێزەکانی زەوینی ئێران و عومان لە شاری جەبەل ئەخضەر بۆ یەکەم جار مانۆوڕی سەربازی هاوبەش بە ناوی "شاهینەکانی چیا-١" ئەنجام دەدەن.
مانۆوڕەکە بە بەشداریی ئێران و هێزە وشکانییەکانی عومان و هەروەها پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عومان و پۆلیسی شاهانە، بە مەبەستی هاوبەشکردنی ئەزموون و ڕاهێنانی سەربازی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی سەربازی و ئۆپڕاسیۆنەکان رێکخرا.
مەشقی "شاهینەکانی چیا-١" کە دوێنێ دەستی پێکرد، لە ١٠ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان و لوبنان بەهۆی قوڵبوونی قەیرانی مرۆیی لە وڵات دەستیان بە هەڵمەتی هاوکاری بە نرخی ٤٢٦ ملیۆن دۆلار کرد.
پەیوەندییە میدیاییەکانی حزب الله ئەو ئیدیعایانەیان ڕەتکردەوە کە لە باڵەخانە مەدەنییەکاندا چەکی بزووتنەوەکە هەن و لەنێویاندا بینای تەلەفزیۆنی ئەلسیرات کە دوێنێ لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکرابوو.
لە شاری بانگکۆکی پایتەختی وڵاتی تایلەند پاسێکی هەڵگری ٤٤ قوتابیی و مامۆستا گری گرت و لانیکەم ٢٠ کەس مردن.